كاردانه‌وه‌ی شكستی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی ئێران .
ئاماده‌كردنی / كۆسره‌ت سه‌مه‌د
سه‌باره‌ت به شكسته‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی ئێران، ئه‌دڤۆكات و یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه دڵته‌نگی خۆیان ده‌ربڕی و به‌مشێوه‌یه باسیان له‌و یارییه كرد.
دیك ئه‌دڤۆكاتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق نیگه‌رانی و دڵته‌نگی خۆی ده‌ربڕی و ووتی: له هه‌ستی گه‌لی عێراق تێده‌گه‌م و به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وان هه‌ست به بێ ئومێدی و خه‌مباری ده‌كه‌م.
ئه‌دڤۆكات ووتیشی پێویسته له‌سه‌رمان بیر له یارییه‌كانی داهاتوو بكه‌ینه‌وه و ئێمه دوو یاریمان له‌یه‌ك هه‌فته كردووه هێشتا 8 یاریمان ماوه.
لای خۆشیه‌وه سه‌فا هادی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له لێدوانێكیدا ووتی تیپه‌كه‌مان به ئاستی خوازیاره‌وه ده‌رنه‌كه‌وت و یاریزانه‌كانیش ئه‌ركه‌كانیان وه‌كو ئێوه‌ی لێیان داوا كرابوو جێ به‌جێیان نه‌كرد. سه‌فا ووتیشی وه‌كو یاریزانه‌كان به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م شكسته له ئه‌ستۆ ده‌گرین و داوای لێبوردن له جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان ده‌كه‌ین.
ئه‌یمه‌ن حوسێنی هێرشبه‌ریش له لێدوانێكیدا بۆ سایتی كووره هۆكاری شكسته‌كه‌یانی بۆ هه‌ڵه‌ی به‌رگری گه‌ڕانده‌وه و ووتی ركابه‌ره‌كه‌مان توانی ئه‌و هه‌ڵانه بقۆزێته‌وه. ئه‌یمه‌ن ووتیشی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوین له یارییه‌كه و یارییه‌كی باشمان نه‌كرد و به‌داخین بۆ ئه‌م ئه‌نجامه و به‌ڵام هێشتا هه‌لمان له پێشه و له تواناماندایه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ نێو ململانێكان.
لوئه‌ی سه‌ڵاح راهێنه‌ری یانه‌ی كاره‌باش باسی له ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كرد‌و هۆكاره‌كه‌ی بۆ كورتی ماوه‌ی خۆئاماده‌كردنی هه‌ڵبژارده‌كه گه‌ڕانده‌وه. سه‌ڵاح ووتی ئه‌دڤۆكات كاتێك ئه‌ركی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرت پێكهاته‌ی تیپه‌كه له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌ره‌كانییه‌وه دیاریكرابوو، ئه‌ویش ناچار له‌گه‌ڵ ئه‌و پێكهاته‌یه مامه‌ڵه‌ی كرد، ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانه‌وه كه ماوه‌یه‌كی زیاتره ئه‌ركی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی له ئه‌ستۆدایه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP