هێنریك لارسۆن هێرشبه‌ره ناوازه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سوید
ئاماده‌كردن / ئه‌زهه‌ر سه‌مه‌د
ووڵاتی سوید یه‌كێكه له‌و ولاتانه كه زۆر جار هێرشبه‌ری ناوازه و گه‌وره به‌جیهانی تۆپی پێ ده‌به‌خشن ، یه‌كێك له‌و هێرشبه‌رانه‌ش هێنرێك لارسۆنه .
سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ئه‌م هێرشبه‌ره له‌ساڵی 1993 بوو كاتێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی هێلسینگبۆرگی سویدی ده‌ركه‌وت له‌م یانه‌یه‌دا هه‌موانی سه‌رسام كرد كاتێك له 56 دیداردا 50 گۆڵی تۆماركرد ، به‌هۆی ئه‌م ئاسته به‌رزه‌وه‌ش بووه جێگای سه‌رنجی یانه‌ی فینۆردی هۆڵندی به‌ڵام به‌هۆی گۆرینی شوێنی یاریكردنی له‌نێو یاریگا له‌لایه‌ن راهێنه‌ره‌وه لارسۆن نه‌یتوانی له‌م یانه‌یه به‌ئاستێكی به‌رزه‌وه ده‌ربكه‌وێت به‌جۆرێك له‌كۆی 101 یاریدا ته‌نها 26 گۆڵی تۆماركرد به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یانه‌ی سه‌لتیكی سكۆتله‌ندی بووه وێستگه‌یه‌كی نوێ ئه‌م هێرشبه‌ره ، سێلتێك و لارسۆن بوونه ئاو وماسی به‌جۆرێك تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بوون كه بووه یه‌كێك له‌ئه‌فسانه‌كانی ئه‌م یانه‌یه لارسۆن له‌گه‌ڵ سێلتێك 315 یاریی ئه‌نجامدا و 242 گۆڵیشی بۆتۆماركردن ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی چه‌ندین نازناو و جام وپاڵه‌وانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه ده‌ستبه‌ركرد .
ساڵی 2004 وه‌چه‌رخانێكی گه‌وره‌بوو له ژیانی ئه‌م هێرشبه‌ره سویدیه كاتێك په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه كرد ، لارسۆن له كه‌ته‌لۆنیا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاریی پێنه‌ده‌كرا به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوی خۆی له مێژووی یانه‌كه نووسیوه‌ته‌وه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌یاریی كۆتایی چامپیونس لیگ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌رامبه‌ر به یانه‌ی ئارسیناڵ به‌گۆلێك دواكه‌وتبوو به‌ڵام لارسۆن وه‌كو پیاوی یارییه قورسه‌كان ده‌ركه‌وت و دوو گۆڵی بۆ ئیتۆ و بیلیتی دروستكرد یارییه‌كه‌ش به‌و ئه‌نجامه به‌سوودی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه كۆتایی پێهات و جامه‌كه‌شیان به‌رزكرده‌وه .
دوا به‌دوای ئه‌م دیداره تێری هێنری به‌رۆژنامه نووسانی راگه‌یاند هه‌موان باسی رۆناڵدینهۆ و ئیتۆ و چاڤی ده‌كه‌ن به‌ڵام من هیچ كاتێك یاریزانێكی هاوشێوه‌ی لارسۆنم نه‌بینیوه كه له‌گه‌ڵ هاتنه ناو یاریگا جیاوازی دروست ده‌كات جا به‌گۆڵ تۆماركردن بێت یان دروستكردنی گۆڵ بۆهاورێكانی .
لارسۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌شدا له 33 دیدار ده‌ركه‌وت و 12 گۆڵیشی بۆتۆماركردن ، له‌دوای به‌رشه‌لۆنه لارسۆن درێسی یانه‌كانی هێلسینگبۆرگی بۆ دووه‌مجار پۆشی و به‌رله وازهێنانیشی له‌یاریی تۆپی پێ ئه‌زموونێكی نوێ له‌ژیانی پیشه‌گه‌ری تاقیكرده‌وه كه‌ئه‌ویش یاریكردن بوو له پریمه‌رلیگ له‌رێگه‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده‌وه .
هێنریك لارسۆن یه‌كه‌م یاری نێو ده‌وڵه‌تی له‌ساڵی 1993 ئه‌نجامدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سوید 106 یاری ئه‌نجامداوه 37 گۆڵیشی تۆماركردووه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP