وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بهمهبهستی چاودێریكردنی كاروباری وهزارهكهو بهدواداچوون بۆ سكاڵای هاووڵاتیان و کواڵێتی ماددە نوێیەکانی ناو بەشەخۆراک، خزمەتگوزاریی "چاودێریم بکە"ی ڕاگەیاند.
لهو بارهیهوه، محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتەکە بە ڕۆژنامەی عێراقییەی راگەیاندوه، "بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی داتای نیشتمانیی لە سکرتارییەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ وەزارەتدا ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن دهربارهی دەستپێکردنی خزمەتگوزاریی "چاودێریم بکە"، بهمهبهستی بەدواداچوون بۆ ماددەکانی ناوسهبهتهی بەشە خۆراکی مانگانە."
ڕوونیشیکردەوە "خزمەتگوزاری (چاودێریم من) مامەڵە لەگەڵ داواکاری و سکاڵاکانی هاوڵاتیان دەکات سەبارەت بە ماددەکانی بەشەخۆراک و هەروەها بەدواداچوون بۆ شێوازی ئامادەکردنی ئەو ماددانە دەکات بۆ بریکارەکان لە بەغدا و تەواوی پارێزگاکانی تر."
وتەبێژی وەزارەتی بارزگانی باسی لەوەشکرد، "ئەو خزمەتگوزارییە لەلایەن کارمەندانی بەشی ناوەندی داتای نیشتمانی لە سکرتارییەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە بچنە ناوییەوە و هەر داواکاریی یاخود سکاڵایەکیان هەبێت لەسەر بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک تۆماری بکەن، هەروەها لەسەر ماددەکانی ناو سەبەتەی خۆراکیش".
ئهوهشیخستهڕو، وەڵامدانەوەی سکاڵاکان لە کاتێکی دیاریکراودا دەبێت و خزمەتەکە ڕێگە بە هاوڵاتی دەدات بەدواداچوون بۆ داواکەی بکات لەگەڵ کارمەندانی تایبەتمەند، چونکە لەلایەن بەشی چاودێری دارایی و بازرگانی وەزارەتەوە چاودێری دەکرێت، بۆ ئەوەی هیچ دواکەوتنێک نەبێت لە وەڵامدانەوەی هاوڵاتیان."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP