دوای كۆتایهاتنی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئه‌مریكا بۆ تێنسی سه‌رزه‌وی، ئه‌مرۆ پۆلێنی نوێی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی بڵاوكرایه‌وه‌و نۆڤاك جۆكۆڤیچ هه‌رچه‌نده جامی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی له ده‌ستدا به‌ڵام پارێزگاری له پێشه‌نگایه‌تى خۆی كرد. له پله‌ی دووه‌میشدا دانێڵ مێدڤیدیڤی روسی هات كه بۆ یه‌كه‌مجاره زیاتر له 10 هه‌زار خاڵ كۆده‌كاته‌وه. ستیڤانۆس تسیتسیباسی یۆنانیش به كۆكردنه‌وه‌ی 8 هه‌زار و 350 خاڵ پله‌ی سێه‌می گرتوه. پله‌ی چواره‌میش بۆ ئه‌لیكسانده‌ر زڤیریڤی ئه‌ڵمانی بوو به كۆكردنه‌وه‌ی 7 هه‌زار و 760 خاڵ. ئه‌ندری رۆبلیفی روسیش توانی پله‌ی پێنجه‌می پۆلێنه‌كه داگیر بكات
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP