چین داوا له ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات كه له‌نێویاندا خانمه په‌رله‌مانتارێكی كورده، رێز له یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی بگرن، ئه‌گه‌رنا دەبێت چاوەڕێی دەرەنجامی هەڵوێستەكەیان بكەن.
باڵیۆزخانەی چین لە سوید نامەی هۆشداریی بۆ ژمارەیەک پەرلەمەنتاری یەکێتی ئەوروپا ناردووە كە بە هەڕەشە لێك دەدرێتەوە.
ئەڤین ئینجیر،كه خانمه پەرلەمانتارێكی كوردە لە پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا، یەكێكە لەو كەسانەی نامەكەیان بۆ ڕۆیشتووە و ئەوانیش وەك بە هەڕەشە لێكیان داوەتەوە.
ئامانج له‌و نامه‌یه ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌یه سه‌باره‌ت به هەڵوێستیان لەسەر سه‌ربه‌خۆیی تایوان، كە چین وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ، دانی پێدانانێت و پێیوایە بەشێكە لە خاكی وڵاتەكەی.
لە نامەكەدا داوا لە پەرلەمانتارەكان كراوە ڕێز لە یەكپارچەیی خاكی چین بگرن، بە پێچەوانەشەوە دەبێت چاوەڕێی دەرەنجامی هەڵوێستەكەیان بكەن.
پەرلەمانتاری پارتی سۆسیاڵ دیموکراتی سویدی لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا ئەڤین ئینجیر، یەکێک لە سیاسییە سەرکەوتووەکانی کوردانی تاراوگە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی وە تەمەنی 6 ساڵیدا لەگەڵ خانەوادەکەی چووەتە سوید.
ئەڤین ئینجیر وەکو ئەندامی گەنجانی نێودەوڵەتی بەشداریی لە چەندین کۆبوونەوەدا کردوه‌و نوێنەرایەتیی سوید و کوردستانیشی کردوه، هه‌روه‌ها رۆڵی به‌رچاوی هه‌بوه لە داکۆکیكردن لە مافەکانی مرۆڤ بە گشتیی و مافی ژنان بەتایبەتی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP