وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، داهاتی مانگی ئابی ئه‌مساڵی فرۆشتنی نه‌وتی ئاشكراكرد‌و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، كه به به‌های زیاتر له شه‌ش ملیار و نیو دۆلار نه‌وت له كیڵه‌گه‌كانی نه‌وتی عێراق فرۆشراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ27ی ئه‌یلول بڵاویكردوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاندوه، له مانگی رابردووا 94 ملیۆن و 660 هه‌زار و 239 به‌رمیل نه‌وتی خاو له عێراقه‌وه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراون".
ئاشكراشیكردووه، كۆی داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی مانگی رابردوو، شه‌ش ملیار و 553 ملیۆن و 762 هه‌زار دۆلار بووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕوونیكردووه‌ته‌وه كه له‌و بڕه نه‌وته، 91 ملیۆن و 655 هه‌زار و 930 به‌رمیلی له كێڵگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه هه‌نارده‌كراون.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "3 ملیۆن و 4 هه‌زار و 309 به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه".
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق راشیگه‌یاندوه، مانگی رابردوو تێكڕا به‌رمیلێك نه‌وت به 69.235 دۆلار فرۆشراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP