فرمێسكه‌كانی ئایشان له‌ تابلۆیه‌كدا له‌ نه‌رویج نمایش ده‌كرێت

کلتور
10:46 - 2021-10-02


بڕیارە ئەمڕۆ فرمێسكه‌كانی ئایشان كچی شڤان سه‌عید، زیندانی بادینان، له‌ پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی شێوه‌كاریدا له‌ تابلۆیه‌كدا لە نەرویج نمایش بكرێت.

تابلۆكە لە پێشانگای شێوه‌كاری هونه‌رمه‌ندی جیهانی هاكان یه‌شار له‌ شاری درامنی نه‌رویج نمایش دەكرێت و بڕیارە هونەرمەندەكە وتارێكیش له‌سه‌ر زیندانیانی بادینان پێشكه‌ش بكات.

بڕیارشە داهاتی تابلۆكە‌ پێشكه‌شی كچی زیندانی بادینان بكرێت، ئه‌و خێزانه‌ش به‌شێكی پاره‌كه‌ به‌سه‌ر منداڵی زیندانیانی بادیناندا دابه‌شبكات.

رۆژی 16ی شوباتی‌ رابردوو دادگایه‌كی‌ هه‌ولێر سزای شه‌ش ساڵ زیندانی بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ رۆژنامه‌نووس و چالاكوانان شڤان به‌رۆشكی، شێروان شێروانی، ئه‌یاز كه‌ره‌م، هاریوان عیسا، گوهدار زێباری، كچه‌كه‌ی شڤان به‌رۆشكی له‌به‌رده‌م دادگا به‌گریانه‌وه‌ رووی له‌ میدیاكان كرد و باسی له‌ بێتاوانی باوكی كرد و وێنه‌ی‌ فرمێسكه‌كانی‌ كاردانه‌وه‌ی‌ زۆری‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وته‌وه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP