نرخی نه‌وت له‌ 83 دۆلار نزیك بوه‌وه‌

ئابوری
08:13 - 2021-10-09


نرخی بەرمیلێك نەوت لە 83 دۆلار نزیكدەبێتەوەو لەماوەی 7 ساڵی رابردوشدا نەگەیشتوەتە نرخی ئێستای، پێشبینیش دەكرێت بگاتە سەرو 90 دۆلار.

نرخی نەوتی خاو لەبازاڕە جیهانییەكان لەماوەی هەفتەیەكدا 4% بەرزبوەتەوە بەهۆی قەیرانی جیهانی وزەو بەو هۆیەشەوە نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی لەماوەی 7 ساڵی رابردوودا گەیشتە بەرزترین نرخ، بەوەش وڵاتانی گەورەی بەكارهێنی وزە روبەڕووی كێشەی كەمی وزە بونەتەوە. 

ئەمڕۆش 9ی 10ی 2021 نرخی نەوت ئاستی پێوانەیی تۆماركردو نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان گەیشتە 82 دۆلاری و 39 سەنت، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكا گەیشتە 79 دۆلارو 35 سەنت.

لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەتایبەت لەساڵی 2014ەوە كە شەڕی داعش دەستپێكردو نرخی نەوتی خاو دابەزی، تائێستا بۆ یەكەمجارە نرخی بگاتەوە سەرو 80 دۆلار، شارەزایان پێشبینی دەكەن نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە سەرو 90 دۆلار.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP