كۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان: دەنگدانی تایبەت بە سەركەوتوویی بەرێوەچو

عێراق
12:32 - 2021-10-09


كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی راگه‌یاند.

له‌و باره‌یه‌وه‌، جەلیل عەدنان سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، دەنگدانی تایبەت بە سەركەوتوویی بەرێوەچوو ھیچ پێشێلكاریی و بەربەستێك بۆ پرۆسەكە دروست نەكرا.

ھیواشی خواست كە رۆژی یەك شەممە بەشدارییكردن لە دەنگدانی گشتی  بەشێوەیەكی فراواندا بێت و بۆ دڵنیاییش لە دەرەنجامەكان دوای جیاكردنەوەی ئەلكترۆنی، بە دەستیش دەنگەكان جیا دەكرێنەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP