دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، لێره‌وه چاوه‌روانی په‌رله‌مانێك ده‌كه‌ین كه گوزارشت له خواستی خه‌ڵك بكات و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی و ئاواته‌كانی ئه‌وان بێت و چاكسازی بەدیبھێنێت.
سه‌رۆك كۆمار له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "گه‌رمترین پیرۆزبایی له هه‌مو لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن و فراکسیۆنە پێشه‌نگه‌كانیان ده‌كه‌م، لێره‌وه چاوه‌روانی په‌رله‌مانێك ده‌كه‌ین كه گوزارشت له خواستی خه‌ڵك بكات و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی و ئاواته‌كانی ئه‌وان بێت و چاكسازی بەدیبھێنێت و کار بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی كارا و كاریگه‌ر بکات کە لەتوانایدابێت به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی گه‌ل به‌رجه‌سته بكات له‌ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سەروەری و خزمه‌تگوزاردا".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP