سەدر چالاكییەكانی سەرایا سەلام لەهەردوو پارێزگای دیالەو بابل سڕدەكات

عێراق
06:44 - 2021-10-14

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر چالاكیەكانی  گروپی چەكداری "سەرایاسەلام"ی لەهەردوو  پارێزگاكانی بابل و دیالە سڕكرد

لە نوسراوێكی رەوتی سەدر داهاتووە ، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پابەندبون و جێبەجێكردنی راسپاردەی موقتەدا سەدر، بڕیاردراوە بە سڕكردنی كارەكانی "سەرایا سەلام" لە هەریەك لە پارێزگاكانی بابل و دیالە، بەڵام لە نوسراوەكەدا هۆكارەكانی سڕكردنی چالاكی ئەو گروپە ئاشكرانەكراوە

هاوكات، 9ی ئەم مانگەش، نوسینگەی تایبەتی رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، شێخ حسێن شەمەری نوێنەری تایبەتی موقتەدا سەدر لە شاری كەركوك، بۆ كارەكانی هەڵدەپەسێردرێت و سڕ دەكرێت.

گروپی سەرایا سەلامی سەر بەحەشدی شەعبی لە ساڵی 2014 لەپێناو روبەڕوبونەوەی داعش دامەزراوە و لەلایەن موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدرەوە سەرۆكایەتی دەكرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP