كورسیه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین جێگیر كرا

کوردستان
11:56 - 2021-10-14

دوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان كوسییه‌كه‌ی كوردو هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین جێگیركرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14-10-2021، چالاك تارق بریكاری سیاسی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ ناو هۆڵی ژماردنی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ستی له‌ به‌غدا ڕايگه‌یاند: له‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا گۆڕانكاری به‌ سه‌ر ده‌نگ و كورسیه‌كانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا هات، ئێمه‌ وه‌فدێك له‌ مه‌ڵبه‌ندی 16 ی ڕێكخستنی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ گه‌یشتینه‌ به‌غدا و له‌ هۆڵی شه‌ره‌ف له‌ چاودێریكردنی ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان به‌شدار بوین.

وتیشی: له‌ دوای ته‌واوبوونی ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌نگی كورد دووباره‌ زیادی كرد و بو به‌ 10469 و به‌مه‌ش كورسیه‌كه‌ی كورد له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین مسۆگه‌ر بو كه‌ تاكه‌ كاندیدی هاوپه‌یمانی كوردستان بو.
 مه‌لا كه‌ریم شكور ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 16 ی ڕێكخستنی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كورستانه‌ و دۆسێكه‌ داخرا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP