به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له سێ ڕۆژی داهاتوودا،رایگه‌یاند، كه پێشبینی ده‌كات ڕۆژی سێ شه‌مە، ئاسمانی هه‌رێم نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو بێت له گه‌ڵ بارینی نمه باران و كه‌مێك هه‌وره تریشقه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه و دووشه‌ممه پێشبینی ده‌كرێت ئاسمانی هه‌رێم په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه هه‌وربێت، پله‌كانی گه‌رماش بۆ (5-7) پله دابه‌زێت به به‌راورد له گه‌ڵ پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆداو خێرایی با (10-20) كم/ك.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو كه: ڕۆژی سێ شه‌ممه ئاسمانی هه‌رێم نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له گه‌ڵ بارینی نمه باران و كه‌مێك هه‌وره تریشقه به‌تایبه‌ت له ناوچه شاخاویه‌كانی دهۆك و هه‌ولێر و ناوچه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین وه پله‌كانی گه‌رما به نزمی ده‌مێنێته‌وه وه‌كو ڕۆژانی پێشوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP