پێگه‌ی (وۆرلد پۆلیتكس ریڤیۆ)ی ئه‌مریكایی له راپۆرتێكدا، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دۆخی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق كردوه و رونیكردۆته‌وه كه رێگایه‌كی دوور و درێژ و ئاڵۆز له به‌رده‌م عیراقییه‌كاندایه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ كه به‌لای كه‌مه‌وه تاوه‌كو هاوینی داهاتوو درێژه‌ی ده‌بێت .
به‌پێی راپۆرتی ئه‌و پێگه ئه‌مریكییه، له‌كۆتاییدا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی عیراق، ده‌گه‌نه رێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی گشتگیر به سه‌رۆكایه‌تی، سه‌رۆك وه‌زیرانێكی لاواز و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به هاوبه‌شی ده‌سكه‌وته‌كان دابه‌ش ده‌كه‌نه‌وه .
هۆشداریشی داوه له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی پشێویی له دۆخی وڵاته، به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه دروستی كردوه.
باسی له رێژه‌ی به‌شداری هاوڵاتیان كردوه له پرۆسه‌كه كه بۆ له‌سه‌دا 40 دابه‌زیوه، له‌كاتێكدا له ساڵی 2018 رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردن زۆر له‌وه زیاتر بووه .
هه‌روه‌ك باسی له‌وه‌شكردوه كه سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربه‌خۆكان كه ژماره‌یان له‌نێوان 30 بۆ 40 كه‌س ده‌بێت بۆ په‌رله‌مان سه‌ركه‌وتوون، ئه‌مه‌ش له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو هاوتای نه‌بووه .
پێگه‌ی (وۆرلد بولیتكس ریفیو)ی ئه‌مریكی هه‌ریه‌ك له كوتله‌ی سه‌در و ده‌وڵه‌تی قانونیشی به براوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژاردنه‌كه ناوبردوه كه به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ژماره‌ی كورسییه‌كانیان زیادیكردوه .
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هێشتا ركابه‌ریی و ململانێی كوتله شیعییه‌كان بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله، به‌رده‌وامه و بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تیش، موقته‌دا سه‌در رابه‌ری ره‌وتی سه‌در گه‌یشتوه‌ته به‌غدا .
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، نوری مالیكی سه‌رۆكی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی قانون كه 36 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، له‌لایه‌كه‌وه هه‌وڵه‌كانی بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی نێو په‌رله‌مان ده‌ستپێكردوه و له‌لایه‌كی دیكه‌ش پشتگیریی و پشتیوانی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات كه تانه‌یان له‌ده‌رئه‌نجامه‌كان داوه و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان ره‌تكردۆته‌وه .
هه‌روه‌ك سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم كه خه‌میس خه‌نجه‌ر رابه‌رایه‌تی ده‌كات له لێدوانێكیدا رایگه‌یاندوه، زۆرینه‌ی سیاسی ده‌توانێت حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنێت، به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی دادگای فیدڕاڵی بۆ گه‌وره‌ترین كوتله پێكهێنانی حكومه‌ت ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به‌سه‌دریه‌كانه‌وه .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه سیاسییه عێراقییه‌كان ئاشكرایان كردوه محه‌مه‌د ره‌زا سیستانی كوڕه گه‌وره‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له‌سه‌ر هێڵه بۆ به‌رگرتن له ئه‌گه‌ری پێكدادانی هێزه شیعه‌كان .
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، ئامانج له هه‌وڵه‌كه‌ی محه‌مه‌د ڕه‌زا ئه‌وه نییه كه بگه‌نه هاوپه‌یمانێتییه‌كی هاوبه‌ش، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ڕۆژانه‌ی دوایی گرژی و هه‌ڕه‌شه و ئه‌گه‌ری په‌نابردن بۆ شه‌قام و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن باڵی كێشابوو به‌سه‌ر شه‌قامی شیعی‌دا كه ئه‌وه‌ش جۆرێك له نیگه‌رانی دروست كردووه و ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆی لێده‌كرێت بۆیه مه‌رجه‌عییه‌ت هاتووه‌ته‌سه‌ر خه‌ت، چونكه كاتێك ئاڵۆزییه‌كان له‌نێوان لایه‌نه شیعه‌كان دروستبوو، چاوی هه‌موو لایه‌ك رووه‌و نه‌جه‌ف بوو بۆ ئه‌وه‌ی سیستانی بتوانێت نێوه‌ندگیریی بكات و نه‌هێڵێت كێشه‌كان بۆ پێكدادانی نێوماڵی شیعه‌كان سه‌ربكێشێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP