مامۆستایانی وانه‌بێژ خۆپیشاندانیان گواسته‌وه‌ بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مان

کوردستان
10:36 - 2021-10-26


ئەمڕۆ سێشەمممە مامۆستایانی وانەبێژ خۆپیشاندانەكانیان گواسته‌وه‌ بۆ بردە بەردەم پەرلەمانی كوردستان لە شاری هەولێر و چاوەڕێی ئەنجامی گفتوگۆكانی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان دەكەن.

ئەمڕۆش گردبوونەوەی ناڕه‌زایی مامۆستایانی وانەبێژ لە شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و لە هەریەك لە شارەكانی "سلێمانی، هەڵەبجە، دوكان و سەیدسادق، رانیە و قەڵادزێ و ئیدارەی گەرمیان" ناڕەزاییان ئەنجامدا و لە شاری هەولێریش گردبونەوەكەیان گواسته‌وه‌ بەردەم پەرلەمان.
 مامۆستایانی وانەبێژ باس لەوە دەكەن، چەندین ساڵە بەڵێنیان پێدەدەرێت لەگەڵ باش بوونی دۆخی دارایی دایاندەمەزرێنن یاخود دەیانكەنە گرێبەست، بەڵام لایەنی پەیوەندیدار بەڵێنەكانیان جێبەجێ ناكەن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، بڕیارە كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كورستان دوو تەوەری سەرەكی لەخۆ بگرێت، تەوەرێكیان سەبارەت بە  كێشەی مامۆستانی وانەبێژە، تەوەری دوەمیشیان پەیوەستە بە دۆخی سوتەمەنی و چارەسەرەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP