به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی هۆشداری دا له ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسێكی نوێ كه كۆنترۆڵكردنی له توانای مرۆڤدا نه‌بێت و رایگه‌یاند، به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسێكی نوێ له ئاینده‌دا هه‌یه.
تێدرۆس ئه‌دهانۆم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی دارایی و ته‌ندروستی وڵاتانی ئه‌ندامی له كۆمه‌ڵه‌ی G20 له رۆما وتی: "به دڵنیاییه‌كی زۆره‌وه ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسێكی نوێ له ئارادایه كه مرۆڤ توانای كۆنتڕۆڵكردنی نابێت".
وتیشی: "هه‌مووان هیواداربووین ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی بێت، به‌ڵام هێشتا كۆرۆنا كۆتایی نه‌هاتووه، به‌هۆی ڤایرۆسی ده‌لتای گۆڕاوه‌وه جارێكی تر ژماره‌ی توشبووان و مردن به‌رزبووه‌وه و هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی نوێ له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی بوونی هه‌یه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی جیهانی باسی له‌وه‌شكرد كه "هه‌رچه‌نده ڤاكسینه‌كان گیانی هه‌زاران كه‌سیان رزگاركردووه، به‌ڵام نه‌بوونه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه رابگرن بۆیه پێویسته وڵاتان هه‌موو رێوشوێنێك بگرنه‌به‌ر به چاودێری ته‌ندروستی و رێوشوێنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و چاره‌سه‌ر و وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كان".
روونیشیكرده‌وه كه رێكخراوه‌كه‌یان پێویستی به 23.4 ملیار دۆلار هه‌یه تا پشكنین و ده‌رمانی پێویست و ڤاكسین بۆ ئه‌و كه‌سانه دابین بكه‌ن كه پێویستیانه.
تێدرۆس ئه‌دهانۆم ئاشكراشیكرد كه له ئێستادا سه‌دا 36ی دانیشتوانی جیهان به ته‌واوه‌تی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه و له‌و ڕێژه‌یه‌ش ته‌نها سه‌دا 6یان دانیشتوانی ئه‌فریقان".
راشیگه‌یاند كه ئامانجیانه تا كۆتایی 2021، سه‌دا 40ی دانیشتوانی جیهان ڤاكسین وه‌ربگرن، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ش پێویستیان به 550 ملیۆن ژه‌م ڤاكسینی دیكه‌یه، ئه‌و بڕه‌ش ده‌كرێت له 10 رۆژدا به‌رهه‌م بهێنرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP