له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زیر تەندروستیی هەولێر لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ده‌كات

تەندروستی
07:02 - 2021-11-02


وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەپێناو پاراستنی مافی نەخۆش و بەدواداچوون بۆ سكاڵای كەسوكاری نەخۆشێكی كۆرۆنا، تەندروستی هەولێر راسپێردراوە بۆ پێكهێنانی لێژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەسەر هەڵسوكەوتی نەخۆشخانەیەكی ئەهلی و گەیشتن بە راستی و دروستی رووداوەكە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند: لەسەر فەرمانی وەزیری تەندروستی بۆ بەدواداچوونی سكاڵای كەسوكاری نەخۆشێكی كۆرۆنا لە دەزگاكانی راگەیاندن لەسەر هەڵسوكەوتی نەخۆشخانەیەكی ئەهلی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر راسپێردرا بۆ پێكهێنانی لێژنەی لێكۆڵینەوە لەگەڵ داواكاری گشتی بۆ گەیشتن بە راستی و دروستی ئەم رووداوە و پاراستنی مافی نەخۆش و وەرگرتنی رێكاری یاسایی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP