وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
گۆڕانكاریه‌كانی وه‌رگرتنی خوێندكارانی راگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش زیاتر
له‌چوار هه‌زار خوێندكاری دیكه له زانكۆ وپه‌یمانگاكان وه‌رگیراون.
ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی
زانستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كۆنكریه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌سه‌رداوای خوێندكاران و رای گشتی هه‌رێمی كوردستان، پلانی
ساڵی پار بۆ وه‌رگرتنی خوێندكاران جێبه‌جێ كراوه، ئه‌نجامه‌كانیش دڵخۆشكه‌رن.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه پلانی وه‌رگرتن له ساڵی
رابردوودا (56) هه‌زار و (804) خوێندكار بووه.
هه‌ر له‌و كۆنگره
رۆژنامه‌وانیه‌دا خه‌تاب ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا
و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند،
چوار هه‌زار و (469) خوێندكار ی دیكه له زانكۆ په‌یمانگاكان وه‌رگیران، به‌وه‌ش
كۆی گشتی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه وه‌رگیراون گه‌یشته (47) هه‌زار و (746) خوێندكار.
راشیگه‌یاند، هه‌شت هه‌زار كورسی خوێندن به‌به‌تاڵی
ماونه‌ته‌وه، ئه‌و ژماره كورسیه‌ش بۆ ئه‌و خوێندكارانه ده‌بێت كه وه‌رنه‌گیراون،
رێژه‌ی وه‌رگرتنی خوێندكارانیش له‌مساڵدا ده‌گاته (100%).
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP