هونەرمەند رۆژ کەریم نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاودەکاتەوە کە گۆرانییەکە بۆ رۆژی لەدایک بون و هونەرمەند بۆ ساڵرۆژی لەدایکبونی کورەکەی وتویەتی.
ساڵی نوێت لێ پیرۆز بێت نوێترین بەرهەمی هونەرمەند رۆژ کەریمە و هونەرمەند قادر ئەسەد تێکستەکەی نوسیوەو میلۆدی و کاری موزیک و تۆمارکردن و میکسی هونەرمەند رۆژ کەریمە و بیلال سەنگەسەری سەرجەم کارەکانی ئەم بەرهەمە نوێیەی بەئەنجام گەیاندوە.
هونەرمەند رۆژ کەریم ئەوەی راگەیاند: کە پاش ماوەیەکی زۆر لە دابڕان جارێکی تر و بەچەندین بەرهەمی نوێ دەستپێدەکەینەوەو هەوادارانمان دڵخۆش دەکەین.
رۆژ کەریم هونەرمەندێکی ناسراوی کوردەو لەدایکبوی شاری سلێمانیەو ماوەیەکی زۆرە دانیشتوی وڵاتی سویدە، خاوەنی چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپە و کاری هونەریشی بۆ زۆرێک لە هونەرمەندان کردوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP