زه‌ماله‌ی خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا بۆ فێرخوازانی هه‌رێم له‌ هه‌نگاریا راگه‌یه‌ندرا

کلتور
14:20 - 2021-11-15


لە چوارچێوەی ڕێكەوتنامەی نێوان هەردو وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم و توانستە مرۆییەكانی هەنگاریا، وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، زەمالەی خوێندنی ماستەر/ دكتۆرای لە وڵاتی هەنگاریا بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023) راگه‌یاند. 
 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راگەیەندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌ كه‌، لە چوارچێوەی ڕێكەوتننامەی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی توانستە مرۆییەكانی هەنگاریا كە ساڵانە هەنگاریا 30 سكۆلەرشیپ بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێم ڕادەگەێنێت، لەئێستاوە دەرگای پێشكەشكردن بۆ سكۆلەرشیپی خوێندنی باڵای هەنگاریا دەكرێتەوە بەگوێرەی ئەم مەرج و ڕێنماییانەی خوارەوە.

مەرج و ڕێنماییەكانی پێشكەشكردن:
پێشكەشكارانی هەرێمی كوردستان ئاگاداردەكەین كە وڵاتی هەنگاریا 30 زەمالەی خوێندن (10 ماستەر و 20 دكتۆرا) پێشكەش بە هەرێمی كوردستان كردوە، بەمەبەستی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بەم شێوەی خوارەوە:
ماستەر:
پێشكەشكار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بێت.
پێشكەشكار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی كەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە دوای بەدەست هێنانی دوایین بڕوانامە. واتا لە دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە.

خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشكەشكار بە لایەنی كەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (5) IELTS یان هاوتاكەی لە تاقیكردنەوە ستانداردەكانی دیكەی توانستی زمان كە بریتین لە (TOEFL IBT, PTE ) وەك خشتەی بەراوردكاری لە خوارەوەیە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP