دووه‌م گه‌وره‌ترین ژه‌نه‌راڵی ئه‌مریكا هۆشداریدا، له تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی خێراتر له خێرایی ده‌نگی چیندا و رایگه‌یاند؛ ئه‌گه‌ری هه‌یه بتوانێت هێرشێكی ئه‌تۆمی سه‌رسوڕهێنه‌ری بۆ سه‌ر ئه‌مریكا ئه‌نجامبدات.
جه‌نه‌راڵ جۆن هیتین، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، چین موشه‌كێكی دورودرێژی ته‌قاندوه كه به ده‌وری وڵاتانی جیهاندا ڕۆیشتووه، به‌جۆرێك بوه كه خێراییه‌كه‌ی، له خێرایی ده‌نگ زیاتر بوه و پاش ئاراسته‌كردنیشی، موشه‌كه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه چین و ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنی ئامانجه‌كه‌ی ده‌سه‌لمێنێت.
راشیگه‌یاند: ڕه‌نگه ڕۆژێك چینیه‌كان توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه هێرشێكی ئه‌تۆمی سه‌رسوڕهێنه‌ر بۆ سه‌ر ئه‌مریكا ئه‌نجام بده‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP