ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19-11-2021، پۆلیسی كه‌ركوك په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی كوشتنی خێزانه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی شۆراوی كه‌ركوك هه‌ڵدایه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی تاوانه‌كه‌شی راگه‌یاند.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌مید كاوه غه‌ریب فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركوك رايگه‌یاند: دوای تێپه‌ربوونی شه‌ش سه‌عات توانیمان ئه‌نجامده‌رانی كوشتنی خێزانه كوژراوه‌كه له‌كه‌ركوك ئاشكرا بكه‌ین.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركوك راشیگه‌یاند تاوانه‌كه له‌لایه‌ن چوار كه‌سه‌وه ئه‌نجامدراوه كه‌سه‌ره‌كیترین كه‌سی ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه‌یان ده‌ستگیركردوه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌شدا گرتوه كه‌تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه.
عه‌مید كاوه غه‌ریب راشیگه‌یاند ئه‌و كه‌سه‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه خاڵۆی پیاوه كوژراوه‌كه‌یه و پێشتریش ده‌ستی له‌تاوانی تردا هه‌بووه.وتیشی سێ كه‌سی تر كه‌ده‌ستیان له‌تاوانه‌كه‌دا هه‌یه له‌لایه‌ن پۆلیسی كه‌ركوكه‌وه به‌دواداچوون ده‌كرێت بۆ ده‌ستگیركردنیان.
عه‌مید كاوه غه‌ریب ئاشكراشیكرد كه‌هۆكاری تاوانه‌كه بۆ مه‌به‌ستی ماددی بوه و پاره و ئاڵتون و ئۆتۆمبێلی خێزانه كوژراوه‌كه‌یان دزیوه، وتیشی: ده‌ستخۆشی له‌هێزه‌كانمان ده‌كه‌ین كه‌توانییان له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا ئه‌و تاوانه له‌كه‌ركوك ئاشكرا بكه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه رۆژی پێنجشه‌ممه له‌گه‌ره‌كی شۆراوی شاری كه‌ركوك چه‌ند كه‌سێك له‌ناو ماڵێكی ئه‌و گه‌ره‌كه‌دا ژنێك و مێرده‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی دراندانه كوشت كه‌پیاوه‌كه كارمه‌ندی شاره‌وانیه‌كانه و له‌پێكهاته‌ی عه‌ره‌به و له‌عه‌شیره‌تی قه‌یسیه و ژنه‌كه‌شی توركمانه و مامۆستا بووه، پاش كوشتن‌یان پاره و ئاڵتون و ئۆتۆمبێلی ماڵه‌كه‌یان بردبوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP