ئه‌مڕۆ 19-11-2021، هاووڵاتێكی گوندی "شانه‌ده‌ری" سه‌ربه قه‌زای سه‌ید سادق یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی به‌رهه‌می هه‌نار به‌ڕێده‌كات بۆ وڵاتی به‌ریتانیا .
هاووڵاتی "ئۆراس محه‌مه‌د" به PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئامانجم له‌م كاره ئه‌وه‌یه زیاتر به‌رهه‌می هه‌نار بناسرێت، له باشی و چاكی هه‌ناری سنووره‌كه، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی بازاڕه بۆ هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌یدسادق و شاره‌زوور تا هه‌نارده‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی بكه‌ین به‌تایبه‌ت ئه‌وروپا .
وتیشی: ئه‌و جۆره هه‌ناره‌ی وڵاتی باشترین جۆری هه‌ناره، كه ئاماده‌یی ده‌كه‌ین و به‌رێگه‌یه‌كی زانستی و له‌ناو به‌رادو پاكه‌تی تایبه‌تدا ده‌یگه‌یه‌نینه بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا، وتیشی: هیوادارم بتوانین ساڵانی ئاینده‌یش به‌رده‌وام بین .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێمه ته‌نها ئامانجمان هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می هه‌نار نییه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت هه‌موو جۆره به‌رهه‌مێكی كورده‌واری بنێنرینه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP