وەزیری دارایی هەرێم: بەراورد بە ساڵانی پێشوو داهاتی گومرگی زیادی کردووە

ئابوری
16:05 - 2021-11-21


ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هەندێک کێشەیان هەبووە لەگەڵ کۆکردنەوەی داهاتی خاڵە سنوورییەکانی سلێمانی، ئەگەرنا داهاتی گومرگی هەرێم بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زیادی کردووە.

وەزیری دارایی هەرێم لە لێدوانێکیدا ئه‌مڕۆ 21ی تشرینی دووەمی 2021 ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌، هیچ گۆڕانێک لە وادەی مووچەدا نەکراوە و لە 25ی مانگ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.  

لەبارەی داهاتی گومرگی هەرێمشه‌وه‌،روونیكرده‌وه‌، تۆزێک كێشه‌یان لە مەرزەکانی سلێمانی هەبووە، ئەگەرنا داهاتی گومرگی لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە ساڵانی پێشوو زیادی کردووە.  

وتیشی، "حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە سیاسەتی پشتبەخۆبەست و دەیانەوێت داهات زیاد بکەن بۆ ئەوەی لە فشارەکانی وڵاتانی تر ڕزگاریان بێت."  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP