به‌غدا به‌شێكی دیكه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كات

ئابوری
07:52 - 2021-11-24

لەبەغداوە بەشێكی تر لەشایستە داراییەكانی جوتیاران گەیشتە هەرێمی كوردستان و بڕیارە لەماوەیەكی نزیكدا بەسەر جوتیاراندا دابەشكرێت.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند: بەشی حەوتەمی چەكی بانكی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 گەیشتوەتە هەرێمی كوردستان و پاش ئەوەی ڕێكارە كارگێڕیەكان تەواو دەبێت لەڕێگای بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەكانی هەرێم، چەكە بانكیەكان بە بجوتیارەكان دەدرێت و بەزووترین كات لە بانكی شارەكان  وەریدەگرن.

رونیشیكردوەتەوە: بڕی ئەو پارەیەی لەبەغداوە گەیشتوەتە هەرێم بۆ سلێمانی ملیارێك و 400 ملیۆن دینار، بۆ هەولێر923  ملیۆن دینارو بۆ دهۆكیش 140 ملیۆن دینارە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP