به‌هۆی شه‌ڕێكی عه‌شایه‌ری له‌سه‌ر چه‌ند به‌رخێك له سنووری فه‌لوجه 2 كه‌س كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، له گوندی ئه‌لبوحه‌سه‌نی ناوچه‌ی نه‌ساف له خۆرئاوای قه‌زای فه‌لوجه‌ی سه‌ربه پارێزگای ئه‌نبار به‌هۆی كێشه‌ی عه‌شایه‌ری له‌سه‌ر چه‌ند به‌رخێك بووه به شه‌ڕه ته‌قه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، هه‌مو جۆره چه‌كێك له‌و شه‌ڕه‌دا به‌كارهێنراوه، له ئه‌نجامدا به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان 2 كه‌س كوژراون، هه‌روه‌ها 4 ئۆتۆبیل و ماڵێكش سووتێنراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP