دوو هەزار كتێب لە كتێبخانەی پیرەمەگروندا سووتاون

کلتور
07:11 - 2021-11-25

سووتاندنی كتێبخانەی پیرەمەگرون لەلایەن بەشێك لەخۆپیشاندەرانەوە، بووە هۆی سووتانی زیاتر لە دوو هەزار كتیب و گۆڤاری كتێبخانەكە.
بەهۆی خۆپیشاندانی بەشێك لەهاووڵاتیانی قەزای پیرەمەگرون ئێوارەی دوێنێ 24-11-2021، پێنج فەرمانگەی حكومی كە پێكهاتوون لە، كتێبخانەی گشتی، بەڕێوەبەرایەتی ناحییەی پیرەمەگرون، بنكەی هاتوچۆ، فەرمانگەی كارتی نیشتمانی، سەنتەری چالاكی منداڵانی پیرەمەگرون، لەلایەن خۆپیشاندەرانی پیرەمەگرونەوە سووتێنران و دواتر لەلایەن خەڵكی خۆبەخش و بەڕێوەبەر و كارمەندانی كتێبخانەكەوە، كتێبەكان گواسترانەوە و زیانەكانیشی بە سووتانی زیاتر لە دوو هەزار كتیب خەمڵێنراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP