له‌سه‌ر خۆپیشاندانی خوێندكاران له‌ھه‌رێمی كوردستان، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ڵێت، خۆپیشاندانی ئاشتییانه مافێكی ده‌ستورییه و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر خۆپیشانده‌ران ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
كازمی له تویتێكدا له‌سه‌ر پێشھاته‌كان و خۆپیشاندانه‌كانی خوێندكارانی ھه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌ت سلێمانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كانیان نوسیوێتی، ئه‌و رووداوانه پێویستی به‌ھه‌ڵوێستی به‌رپرسانه ھه‌یه بۆ پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆپیشاندانی ئاشتییانه مافێكی ده‌ستوریی ھه‌مووانه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر خۆپیشانده‌ران و موڵكی گشتی و تایبه‌ت ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP