وەزارەتی دارایی عیراق: بەهای دیناری عیراقی بەرامبەر دۆلار وەكو خۆی دەمێنێتەوە

ئابوری
08:50 - 2021-11-25

وەزارەتی دارایی عیراق رەتی كردەوە لە بودجەی ساڵی داهاتوودا بەهای دیناری عیراقی بەرزبكاتەوە.
 لەراگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی عیراق رونیكردوەتەوە ، ئەگەر ئەو هەنگاوە جێبەجێبكرێت و پاشان نرخی نەوت دابەزێت ئەوە ئابوری عیراق دەكەوێتە بەردەم هەڕەشە و مەترسیی گەورەوە كە  دواجار گەلی عێراق دوچاری قەیرانی دارایی قوڵدەبێتەوە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا چەندین بەرپرسی عیراق باسیان لە دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عیراقی كردووە،  ئەمەش دورە لەراستیەوە.
ئاماژەبەوەشكراوە بەرزكردنەوەی بەهای دینار و دابەزینی بەهای دۆلار لەم كاتەدا گونجاونابێت چونكە هەر كاتێك نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان دابەزین بەخۆوە ببینێت ئەوا زیانی گەورە بەر ئابوری عێراق دەكەوێت و مەترسی دروستدەكات كە عێراق دوچاری قەیرانی دارایی قوڵبێتەوە. 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP