وەزیری كۆچ : توانای هاوكاریكردنی كەمپی ئاوارەكانمان لە هەرێم نییە

کوردستان
10:49 - 2021-11-26

ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە كەمپی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان دابخرێن و ئاوارەكان بە شێوەی ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانیان،  چونكە بەهۆی كێشەی داراییەوە ئیتر ناتوانن پشتیوانی كەمپەكان بكەن. 

وەزیری كۆچ و كۆچبەران وتیشی، پشتیوانی لە پێشنیارەكەی وەقفی سونی دەكەن كە داوایان كردووە بڕی یەك ملیۆن دینار بدرێت بەو خێزانە ئاوارانەی كە ئامادەن بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP