فەڕەنسا دان بە جینۆسایدی گەلی کوردستان دەنێت

کوردستان
12:33 - 2021-11-26

ئەمڕۆ پەرلەمانی فەڕەنسا، دەنگ لەسەر پڕۆژە بڕێارێك دەدات، کە بەپێی پڕۆژەکە، وەڵاتی فەڕەنسا دانان بە جینۆسایدی گەلی کوردستان لە باشوری کوردستان دەنێت.

پڕۆژە بڕیاره‌کە، تاوانەکانی ئەنفال و هەڵەبجە و پرۆسەی بە عەرەبکردنی کەرکوک لە خۆدەگرێت...کە یەکەمجارە قسە لەسەر پرۆسەی (تعریب) لە کەرکوک لە پەرلەمانی فەڕەنسا دەکرێت و وەک تاوانێک دەیناسێنێت.

بەپێی ڕەشنووسی پڕۆژە بڕیارەکە، پەرلەمانی فەڕەنسا، حکومەتی ئەو وڵاتە پابەند دەکات، کە بە فەرمی دان بە جینۆسایدی گەلی کورد بنێت و فەڕەنسا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کاربکات بۆ قەرەبووی مەعنەوی قوربانیان.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP