ئاسۆ مامەند و رەوەند مەلا مەحمود پیرۆزبایی دامەزراندنی كۆمەڵەی كورتەباڵاكان دەكەن

کوردستان
18:24 - 2021-11-26

بە بۆنەی ساڵيادى دامەزراندنی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانه‌وه‌ ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی(ی.ن.ك) و رەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی (ی.ن.ك)، لەدوو بروسكەی جیادا، (27) ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی كورتە باڵاكانی كوردستانیان لەسەرۆك و ئەندامانی كۆمەڵكە و هەموو كورتە باڵاكان پیرۆزكرد.

لەبەیاننامەكاندا، بەپێویستی دەزانن لایەنە پەیوەندیدارەكان، ئاوڕی زیاتر لە كورتە باڵاكان بدەنەوە، چی لە رووی زامنكردنی بژێوی ژیانیان و چی لە رووی دابینكردنی هەلی كاری پێویست كە لایەق بێ بە خۆیان و تواناكانیان.

دەشڵێن: ئێمە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سۆنگەی جاڕننامەی مافەكانی مرۆڤ وپرەنسیپە چەسپاوەكانی كۆچكردوو سەرۆك مام جەلال، وەك هەر مرۆڤێكی ئاسایی دەڕوانینە توانا وپێگەی كورتە باڵاكان، بە شایستەی هەموو خزمەتگوزاریەكیان دەزانین .
                                                                      

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP