كاروانێكی دیكەی كۆچبەران گەڕانەوە هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان 425 كەسە

کوردستان
09:03 - 2021-11-27

بەرەبەیانی ئەمڕۆ  كاروانێكی دیكەی كۆچبەران لە رێگەی فڕۆكەخانەی مینسك گەڕانەوە هەرێمی كوردستان، كە ژمارەیان 425 كەسە.

ئەوەش چوارەم كاروانە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا لە بیلاڕوسیاوە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان. ئەمەش دوای ئەوە دێت كۆچبەران هەوڵی زۆریانداوە لە رێگەی وڵاتی پۆڵنداوە بگەنە ئەوروپا بەڵام رێگریان لێكراو نەیانتوانی .

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، وەزارەتەكە رێنمایی داوە بە باڵیۆزخانەكانی كۆماری عێراق لە مۆسكۆ و وارشۆ تیمی دیپلۆماسی بنێرن بۆ ئەو شوێنانەی كۆچبەران تیادایە، پشتیوانی پێویست و هەماهەنگیان بۆ دابین بكەن لەگەڵ دەسەڵاتداران لە بیلارۆس، لیتوانیا، لاتڤیا و پۆڵەندا.

هاوكات یەكێتی ئەوروپا، بیلاڕوسیای تۆمەتبار كردوە بە دروستكردنی قەیرانی كۆچبەران لەسەر سنوری ئەو وڵاتە و یەكێتی ئەوروپا، ئەوەش لەڕێی پێدانی ڤیزای بیلاڕوسیا بە هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێنانی كۆچبەران بۆ بیلاڕوسیا، دواتر رەوانەكردنیان بۆ سنورەكان و ناچاركردنیان تاوەكو بەشێوەیەكی نایاسایی سنورەكە ببەزێنن. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP