ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن كه به گۆڕاوه نوێكه‌ی كۆرۆنا ده‌وترێت، بۆ یه‌كه‌م جار له وڵاتی باشووری ئه‌فریقا ده‌ركه‌وت و بووه‌ته جێی دڵه‌ڕاوكێ له جیهان و گه‌یشتووه‌ته ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیهان.
زانایان پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو رایانگه‌یاند كه گۆڕاوێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆماری باشووری ئه‌فریقا ده‌ركه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی ته‌ندروستی كۆماری باشووری ئه‌فریقیا، رایانگه‌یاند كه، له 24 سه‌عاتی رابردودا 50 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به گۆڕاوه نوێكه‌ی كۆرۆنا كه له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه ناوی "ئۆمیكرۆن"ی لێنراوه، تۆماركراوه.
ئاماژه‌یان بۆئه‌وه‌شكردوه كه، ئه‌و ئاماره سه‌ره‌تاییه، چونكه هێشتا پشكنینی ئه‌و سامپڵانه‌ی تا دوێنێ ئێواره وه‌رگیراون، ئه‌نجامه‌كانی رانه‌گیراون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه فه‌رمییه‌كان، تا ئێستا گۆڕاوه نوێكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته ئه‌م وڵاتانه:
له ئه‌وروپا له وڵاتانی به‌لجیكاو به‌ریتانیا تۆماركراوه‌و باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه گه‌شتبێته وڵاتی ئه‌ڵمانیا -ش.
له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستش، گه‌یشتووه‌ته ئیسرائیل.
له كیشوه‌ری ئاسیاش، گه‌یشتووه‌ته هۆنگ كۆنگ و كه دوو حاڵه‌ت تێیدا تۆمار كراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP