راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ڵێت، له بودجه‌ی ساڵی 2022 دا پله‌ی وه‌زیفی و پڕۆژه‌ی وه‌به‌رھێنان ھه‌یه.
مه‌زھه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری ئابووری مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندووه، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2022 ی عیراق سكھه‌ڵگوشین نابێت و جه‌ختیشده‌كاته‌وه، له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رھێنان و پله‌ی وه‌زیفی و دامه‌زراندنی ساڵانه بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی و كه‌رته‌كانی تریش له‌خۆده‌گرێت.
وتیشی: گۆڕانكارییه‌كانی بازاڕی نه‌وت و ئابوری جیھان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داھاتوو ده‌بێت، به‌ڵام ھه‌موو ھه‌وڵێك ده‌درێت كه پڕۆژه یاساكه كه‌مترین قه‌رزی تێدا بێت ته‌نھا بۆ پێویستی نه‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌رزبوونه‌وه‌ی داھاتی نه‌وت رۆڵی خۆی ده‌بێت له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رھێنان و زیادكردنی به‌رھه‌می ناوخۆ.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP