وه‌زاره‌تی دارایی سبه‌ینێ‌ ته‌نها موچه‌ی یه‌ك وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كات

ئابوری
04:18 - 2021-11-29


وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاری‌ دا سبه‌ینێ‌ ته‌نها مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تێك و فه‌رمانگه‌یه‌ك دابه‌ش بكات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڕیاری‌ دا سبه‌ینێ‌ سێشه‌ممه‌ 30ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ دابه‌ش بكرێت.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، بڕیاره‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ره‌گه‌زنامه‌ش دابه‌ش بكرێت.

له‌ ماوه‌ی 5 رۆژی رابردوودا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان، مووچه‌ی ته‌نها دوو وه‌زاره‌تی دابه‌شكردوه‌،

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP