فیلمی به‌ریتانی (مه‌رگ له پێناو
جیابونه‌وه)دا، كه دیارده‌ی توندوتیژیی دژ به ژن له توركیا ده‌خاته‌ڕو، بۆ خه‌ڵاتی
ئۆسكاری جیهانیی كاندید كراوه.
فیلمه‌كه كه فیلمێكی دیكۆمێنتارییه،
له گروپی (باشترین فیلمی نێوده‌وڵه‌تیی چیرۆكی درێژ) بۆ خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار له
به‌ریتانیا كاندیدكراوه.
خانمه ده‌رهێنه‌ر كلوی فیرویزه‌ر ئاماده‌كارو سینید كێروان به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه، به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی ئه‌و فیلمه بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ له توركیادا ماونه‌ته‌وه.
فیلمی (مه‌رگ له پێناو جیابونه‌وه)دا، باس له توندوتیژیی خێزانیی و توندوتیژیی دژ به ژن ده‌كات له توركیادا، كه به‌پێی هه‌ندێ له ئامار‌و سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان، له هه‌ر 3 ژنێك له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ژنێك توندوتیژیی له به‌رامبه‌ردا ده‌كرێت.
كلوی فیرویزه‌ر سه‌باره‌ت كاندیدكردنی فیلمه‌كه بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و فیلمه زۆر گرنگه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌رانی توركییه‌وه به‌رهه‌مبهێنرایه، ئه‌وا سه‌ركێشییه‌كی مه‌ترسیدار بوو .
بۆ یه‌كه‌مینجار فیلمه‌كه له 25 تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ له بریتانیا نمایشكرا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌پێی راپۆرتێكی یه‌كێتی رێكخراوه‌كانی ژنان له توركیا، دوای بڕیاره‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا، بۆ كشانه‌وه له رێككه‌وتنی ئه‌سته‌نبوڵ 200 ژن كوژراون,
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP