له‌ناو فێستيڤاڵی فیلمه‌وه‌ هاوخه‌می بۆ زیانلێكه‌وتوانی هه‌ولێر ده‌رده‌بڕدرێت

کلتور
07:26 - 2021-12-18

ئه‌مڕۆ له‌شاری سلێمانی دووه‌مین رۆژی فێستڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ فیلم به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت و له‌هۆڵه‌كانی سیتی سینه‌ما فیلمه‌كان نمایش ده‌كرێن.

فلیمه‌كانیش له‌ سه‌عات 3 پاشنیوه‌ڕۆ بۆ 10ی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بن و بڕیاره‌ سبه‌ی سه‌ر له‌به‌یانی ماسته‌ر كلاسێك بۆ ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی جیهانی نوری به‌ڵگه‌ جه‌یلان به‌ڕ‌ێوه‌بچێت كه‌ له‌لایه‌ن دكتۆر دڵشاد مسته‌فا به‌ڕ‌ێوه‌ده‌بریت، له‌ساتی به‌ڕ‌ێوه‌چونی پێنجه‌مین فێستیڤاڵی سینه‌ما كه‌له‌هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر به‌ڕ‌ێوه‌چوو.

مه‌لابه‌ختیار سه‌رۆكی فیستیڤاڵ وئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵاو به‌رژه‌وه‌ندی ی ن ك ڕ‌ایگه‌یاند:له‌دڵه‌وه‌ خه‌مبارین، بۆ كاره‌ساتی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێرو داوای كرد،لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵسن بۆ هاوكاری لێقه‌وماوان.

هه‌ر له‌فێستیڤاڵه‌كه‌دا حمه‌ی حمه‌سه‌عید وه‌زیری ڕ‌ۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕ‌ای هاوخه‌می بۆ لێقه‌وماوان و قوربانیه‌كان ڕ‌ایگه‌یاند: ده‌بێت حكومه‌ت ڕ‌ێوشوێنی پێویست بگرێته‌ به‌ر تا كاره‌ساتی له‌و شێوه‌ له‌هه‌ولێر دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP