له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11 كۆتایی دێت

ئابوری
16:34 - 2021-12-18

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەماوەی سێ رۆژدا مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و شوێنانەی مووچەیان وەرنەگرتوو دابەشدەکات.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی یەکشەممە مووچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی کارەبا دابەش دەکرێت.
وتیشی، دووشەممە ٢٠٢١/١٢/٢٠ مووچەی سەرۆکایەتی ھەرێم و سەرۆکایەتی پەرڵەمان و ئەنجوومەنی وەزیران و خاندنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی راشیگەیاند، رۆژی سێ شەممە ٢٠٢١/١٢/٢١ مووچەی مانگی ١١ی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەو جۆرە کۆتای بە دابەشکردنی موچەی مانگی ١١ دێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP