هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی كتێب بۆ كتێبخانه‌ی پیره‌مه‌گرون ده‌ستپێده‌كات

کلتور
07:43 - 2021-12-18

به‌شی ته‌كنیكی میدیای كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێڕی زانكۆی پۆڵیته‌كنیكی سلێمانی، هه‌ڵمه‌تی میدیایی كۆكردنه‌وه‌ی كتێب بۆ كتێبخانه‌ی پیره‌مه‌گروون ئه‌نجامده‌دات.
له‌ ژێر دروشمی (په‌رتووك – ئاینده‌- بنیادنانه‌وه‌)، به‌شی ته‌كنیكی میدیای كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێڕی زانكۆی پۆڵیته‌كنیكی سلێمانی، به‌ سپۆنسه‌ری ده‌زگای میدیایی كوردسات، هه‌ڵمه‌تی میدیایی، كۆكردنه‌وه‌ی كتێب بۆ كتێبخانه‌ی پیره‌مه‌گروون ئه‌نجامده‌دات .
 هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت، له‌ رۆژانی 20 و 21 و 22 -18-2021، به‌رده‌وامده‌بێت، له‌ سه‌عات 9:00 بۆ 3:00 ی پاشنیوه‌ڕۆ، له‌ زانكۆی پۆڵیته‌كنیكی سلێمانی، له‌گه‌ڕه‌كی چوارچرا .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP