سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ نرخی نه‌وت و به‌های لیره دابهزینیكی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه بینی.
ئه‌مرۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كاندا نرخی نه‌وت 2 دۆلار دابه‌زی به‌جۆرێك ،به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به‌رامبه‌ر به 71 دۆلار و 40 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكاش به‌رامبه‌ر 68 دۆلار و 51 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه زیاتر له 3%ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه.
هاوكات لیره‌ی توركیش به‌ده‌وام به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستده‌دات و ئه‌مرۆ 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر هه‌زار و 750 لیره‌ی توركی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
لیره‌ی توركی ئه‌مساڵ زیاتر له نیوه‌ی به‌هاكه‌ی به‌رانبه‌ر دۆلار له‌ده‌ستداوه و رێژه‌ی هه‌ڵاوسانیش زیاتر له 21٪ هه‌ڵكشاوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP