جارێكی تر نرخی بەرمیلێك نەوت 76 دۆلاری تێپەڕاند

ئابوری
08:57 - 2021-12-24

جارێكی تر نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوەو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت  لە 76 دۆلاری تێپەڕاند.
بەهۆی تەشەنەكردنی خێرای جۆریی نوێی كۆرۆنا كە بە ئۆمیكرۆن ناسراوە لە جیهاندا نرخی نەوت دابەزینی گەورەی تۆماركردو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار 70 دۆلار دابەزی و مەترسی ئەوە دەكرا كە بەهۆی گرتبەری رێكاری نوێی وڵاتان بۆ ئۆمیكرۆن خواست لەسەر وزە كەمببێتەوە، نرخی نەوتی خاو بەراورد بەچەند مانگی رابردوو دابەزینی گەورەی تۆماركرد.
ئەمڕۆ 24ی 12ی 2021 جارێكی تر نرخی نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕە جیهانییەكان بەرزبوونەوی نوێی تۆماركردو هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بەراود بەدوێنێ دۆلارێك بەرزبوویەوەو 76 دۆلاری تێپەڕاند.
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 76 دۆلارو 42 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت  لەكاتێكدا دوێنێ 75 دۆلارو 53 سەنت بوو، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی تەكساسی ئەمریكاش بە 73 دۆلارو 79 مامەڵەی پێوەدەكرێت لەكاتێكدا دوێنێ بە 72 دۆلارو 93 سەنت بوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP