داهاتی نەوتی عیراق بۆ مانگێك 7 ملیار دۆلار بووە

ئابوری
17:19 - 2022-01-01

لەماوەی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی 2021دا عیراق 101 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە كردوە كە داهاتەكەی زیاتر لە 7 ملیار دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عیراق لەو باریەوە رایگەیاندوە:" بەپێی ڕاپۆرتێكی كۆمپانیای سۆمۆ، هەناردەی نەوتی عیراق بۆ مانگی كانوونی یەكەم ، بڕی 101 ملیۆن و 579 هەزار و 927 بەرمیل بووە.
رونیشكراوەتەوە:" داهاتەكەشی بە بڕی 7.37 ملیار دۆلار بووە، كە هەناردەكردنی كێڵگەكانی باشوور لە ڕێگەی ئاوی كەنداوی عەرەبییەوە بووە و كێڵگەكانی كەركوك لە ڕێگەی بەندەری سیهانی توركیاوە بووە".
جەختیشكراوەتەوە:"  ڕۆژانە ڕێژەی هەناردەكردنی نەوت 3.277 ملیۆن بەرمیل بووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP