ئیسرائیل چەند پێگەیەكی لە كەرتی غەززە بۆردومان كرد

جیهان
09:16 - 2022-01-02

درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆكەكانی ئیسرائیل چەند پێگەیەكی گروپە چەكدارەكانی فەڵەستینیان لە كەرتی غەززە بۆردومان كرد.

كەناڵی سكای نیوزی عەرەبی بڵاویكردەوە، چەند پێگەیەك لە خۆرئاوای شاری خان یونس لە باشووری كەرتی غەززە كراونەتە ئامانج.

پێشتر سەرچاوەكانی ئیسرائیل بڵاویانكردبۆوە كە ئەفیف كۆخافی سوپاسالاری ئیسرائیل بە نیازە سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی ئەمنیی بكات بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی كەرتی غەززە، ئەویش دوای ئەوەی لەوێوە دوو مووشەك ئاڕاستەی كەناراوەكانی تەلئەبیب كران.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP