ئه‌پڵ‌ وه‌ك يه‌كه‌م كۆمپانيا له‌ جيهاندا نرخى پشكه‌كانى ده‌گاته‌ 3 ترليۆن دۆلار

زانست و تەکنەلۆژیا
06:36 - 2022-01-04

كۆمپانياى ئه‌پڵى ئه‌مريكى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ساڵانێكه‌ وه‌ك يه‌كه‌م كۆمپانيا له‌ پێشه‌نگى كۆمپانياكانى جيهانه‌ له‌ به‌رزى نرخى پشكدا, دووباره‌ رۆژى دووشه‌مه‌ توانى به‌ربه‌ستى 3 تڕليرن دۆلاريش بشكێنيت و ئاستێكى نوێ له‌ مامه‌ڵه‌ و ركابه‌رى بازرگانى جيهانى دروست بكات

كۆمپانياكه‌ له‌ سلى 2018 و له‌ مانگى 9 دا بۆ يه‌كه‌م جار نرخى پشكه‌كانى گه‌يشته‌ 1 ترليۆن دۆلار , هه‌روه‌ها كۆمپانياكه‌ توانى به‌ربه‌ستى 2 تڕليۆن دۆلار بشكێنيت له‌ مانگه‌ 8ى 2020 دا

له‌ ساڵى 2021 به‌هۆى فرۆش و خواستى زۆر له‌سه‌ر ئايفۆن 13 نزيكه‌ى 35%نرخى پشكه‌كانى كۆمپانياكه‌ زيادى كرد, به‌جۆرێك 2ى ئه‌م مانگه‌ نرخى ته‌نها پشكێكى كۆمپانياكه‌ گه‌يشته‌ 182.88 دۆلار

هه‌روه‌ها له‌ چاره‌كى سێيه‌مى ساڵى رابردوودا كۆى فرۆشى كۆمپانياكه‌ 30% زيادى كردووه‌ به‌جۆرێك له‌ 83 مليار دۆلار زياتر بووه‌ ,ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدايه‌ كه‌ كۆمپانياكه خاوه‌نى‌ 191 مليار دۆلارى كاشه‌ ‌

به‌ڵام ئه‌پڵ ره‌نگه‌ نه‌توانێت بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر به‌ ته‌نها له‌ ئه‌و ئاسته‌ى ئێستايدا بمێنيته‌ چونكه‌ هه‌ريه‌ك له‌ كۆمپانيامكانى مايكرۆسۆفت و ئه‌لفابتى خاوه‌ندارى گۆگڵ نزيكن له‌ نرخه‌كه‌يه‌وه‌ و له‌رابردووشدا به‌ ته‌نها ئه‌و شوێن و ئاسته‌يان بۆ ئه‌پڵ به‌ جێنه‌هێشتووه‌ 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP