به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: بڕی 900 ملیۆن دینار چه‌كی پاره‌ی به‌شی هه‌شتمی جوتیاران گه‌یشتۆته هه‌رێم و تا مانگی چواری ئه‌مساڵ ته‌واوی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران ده‌درێت.
نه‌وزاد شێخ كامل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ڕایگه‌یاند: 900 ملیۆن دینار چه‌كی پاره‌ی به‌شی هه‌شته‌می پاره‌ی جوتیاران بۆساڵی (٢٠٢١)گه‌یشتۆته هه‌رێم وله چه‌ند ڕۆزی ئاینده چه‌كه‌كان دابه‌شده‌كرێن به‌پێی رۆژی وه‌رگرتنی گه‌نم له سایلۆكان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێم وتیشی: 125هه‌زار تۆن گه‌نم له‌سایلۆكانی هه‌رێم له جووتیاران وه‌رگیراوه، تاكوو ئێستا بڕی 42ملیار و 327ملیۆن دینار لای حكومه‌تی عێراقی ماوه و بڕیاره تا مانگی 4 ئه‌مساڵ ته‌واوی ئه‌و پاره‌یه بنێردرێت.
سه‌رباز محه‌مه‌د
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP