تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، ئۆمیكرۆن دوا جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا نابێت و، ڤایرۆسەكە بەردەوامە لە “گەشەسەندن”.
وتیشی:" لە سەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە تا ئێستا، هەفتەی رابردوو بەرزترین ژمارەی حاڵەتی تووشبوون بەئۆمیكرۆن تۆمار كراوە.
ئاشكراشیكرد:" ئۆمیكرۆن، بەراورد بە جۆری دەلتا، بەسووكی تووشی ئەو كەسانە دەبێت كە ڤاكسینیان وەرگرتووەو، سەرەڕای ئەمەش، ناتوانرێت وەكو جۆرێكی “سووك” پۆلێن بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: “هەروەكو جۆرەكانی پێشوو، ئۆمیكرۆن مرۆڤەكان نەخۆش دەخات و دەیانكوژێت، ئۆمیكرۆن كاریگەریی سۆنامی درووستدەكات و، زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوەو فشارێكی گەورە بۆ سەر سیستمی تەندروستیی جیهان درووست دەكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP