له رووداوێكی هاتووچۆدا له سنووری گه‌رمیان 5 كه‌س بریندار بوون و ئۆتۆمبێلێكیش به ته‌واوی سووتا.
هاتووچۆی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، ئه‌مڕۆ 9ی كانونی دووه‌م له نزیك گوندی (به‌رلوت) رووداوێك له جۆری پێكدادان روویدا.
هاتووچۆی گه‌رمیان ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، رووداوه‌كه له نێوان دوو ئۆتۆمبێل له جۆره‌كانی (فۆرد پێك ئاب و گۆڵف تایبه‌ت) روویدا و ئۆتۆمیێله‌كان ئاراسته‌یان بۆ ناوشاری كه‌لار بووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه،له دوای رووداوه‌كه ئۆتۆمبێلی (گۆڵف تایبه‌ت) گڕی گرت و زیانی زۆری به‌ركه‌وت".
هاتووچۆی گه‌رمیان راشیگه‌یاند، له ئه‌نجامی رووداوه‌كه پێنج كه‌س بریندار بوون كه شۆفێرێك و دوو سه‌رنشینی گۆڵفه‌كه و دوو سه‌رنشین له فۆرده‌كه بوون، برینداره‌كان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریا كه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كران".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP