تەندروستی عیراق هۆشداری لەهاتنی شەپۆلی نوێی كۆرۆنا دەدات

عێراق
10:08 - 2022-01-10

وەزارەتی تەندروستی عیراق هۆشداری لە شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا دەدات و ڕایدەگەیەنێت، كە قورسترین شەپۆلی كۆرۆنا دەبێت.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕونیشیكردوەتەوە: لە زۆربەی وڵاتان ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ هاتنی شەپۆلێكی نوێ بۆ عیراق و، پێشبینی دەكرێت لە  شەپۆلەكانی دیكە قورستربێت. 

تەندروستی عیراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، چاودێریی پێشهاتەكانی ڤایرۆسەكە لە جیهاندا دەكەن و، داواش لە هاووڵاتیان دەكات، پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكانبن و، پەلە لە وەرگرتنی ڤاكسیندا بكەن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP