پێشبینی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ 90 دۆلار ده‌كرێت

ئابوری
19:08 - 2022-01-10


به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا و گه‌شه‌ی ئابووریی جیهان، پێشبینی ده‌كرێت، نرخی نەوت‌ بۆ 90 دۆلار به‌رزببێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، بانكی"یو بی ئێس"ی سویسرا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌، بەهۆی گەشەی ئابوری جیهان و كەمبونەوەی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێشبینیدەكرێت نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازارەكانی جیهان لەمساڵدا لە نێوان 80 بۆ 90 دۆلاردا مامەڵەی پێوەبكرێت.

 ئه‌و بانكە، ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، خواستی جیهانیی لەسەر نەوت‌ زیادیكردوە، یەدەگی نەوتی ستراتیژیش كەمیكردوە، ئەو هۆكارانە وادەكەن نرخی نەوت لەسەرو ئاستەكانی ساڵی 2019‌ و پێش هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بمێنێـتەوە.

هه‌ر لەو راپۆرتەی بانكه‌كەدا هاتوە، ساڵی 2021 دا خواست لەسەر غازی سروشتی‌ و خەڵوز گەیشتۆتە ئاستێكی پێوانەیی‌ و خواست لەسەر نەوتی خاویش نزیكبووه‌تەوە لە ئاستەكانی ساڵی 2019، هەر بۆیە پێشبینیدەكرێت ئەمساڵ نرخی یەك بەرمیل نەوت لە 80 بۆ 90 دۆلاردا بە جێگیری بمێنێتەوە.

ئەمرۆش نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهان بە81دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP